English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرەوە
2020-07-26 [03:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەدوای بڕیاردانی لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی ڤايرۆسی کۆڕۆنا، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە گیانی هاوڵاتیان، بڕیاری داخستنی دەرگای مزگەوتەکانی دا، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتییەک بەناوی ( سەڵاح ئیبڕاهیم) کە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نییە، هەروەها فەرمانی خۆبەخشیشی نییە، کە هەڵساوە بە ئەنجامدانی نوێژو پێشکەشکردنی وتاری هەینی، لە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی، کە چەند جارێکیش لە ڕێگای پشکێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە ئاگادارکراوەتەوە کە سەرپێچی ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی حکومەت نەکات، بەڵام هیچ گوێی بە بڕیارەکە نەداوە، ناوبراو لە ڕێکەوتەکانی:

٢٠٢٠/٦/١٩ - ٢٠٢٠/٦/٢٦ - ٢٠٢٠/٧/٣ - ٢٠٢/٧/١٠ - ٢٠٢٠/٧/١٧ - ٢٠٢٠/٧/٢٤.... خەڵکی لە مزگەوتی ناوبراو کۆکردۆتەوەو وتاری هەینی بۆ خەڵک ئەنجامداوە، بۆیە لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر.

 

 ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر

                      ٢٠٢٠/٧/٢٦





ئەم هەواڵە 1372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad