English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەکی مەغریبی: ڕه‌شكه‌‌ زۆر به‌سوده‌ له‌ چاره‌سه‌ری توشبوانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
2020-07-26 [03:41 AM]

ZNA ــ هەولێر


كۆمه‌ڵێك له‌ پسپۆڕان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ ئاشكرایان كردوه‌ ڕه‌شكه‌ زۆر به‌سوده‌ له‌ چاره‌سه‌ری توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

كۆمه‌ڵێك له‌ توێژه‌ره‌وه‌كان و زانایان له‌ مه‌غریب دوای ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕه‌شكه‌ ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناویدا پێكهاته‌یه‌كی گرنگ هه‌یه‌ كه‌ توانای چاره‌سه‌ری توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌” هسبریس” ی مه‌غریبی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ له‌ناو ڕه‌شكه‌دا مادده‌ی‌ ” سایمۆكینۆن” هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ڕه‌شكه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ و گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و لاوازی ده‌كات و ته‌نانه‌ت توانای چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی “سارس” یشی هه‌یه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نابێت ده‌رمانه‌ گییایه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆری ده‌رمانی كیمیاوی به‌كاربهێندرێت چونكه‌ ڕه‌نگه‌ كار بكاته‌ سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌ و له‌جیاتی سوود زیانی هه‌بێت.





ئەم هەواڵە 1114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad