English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بڕی 1 تریلیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردن و هاندانی ئابووریی ووڵاتەكەی تەرخان دەكات
2020-07-27 [08:26 AM]

​ZNA – هەولێر


گەورە راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند لەگەڵ ئەنجوومەنی پیران رێکەوتوون لەسەر پێشکەشکردنی بڕی 1 تریلیۆن دۆلاری دیکە بۆ پاڵپشتیکردن و هاندانی ئابووریی ئەمریکا.

مارک میدۆز، سەرۆکی نووسینگەی کۆشکی سپی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر هەندێک وردەکاری پەیوەست بە 1 تریلیۆن هاندانی ئابووری لەگەڵ دیموکراتەکان رێککەوتوون پێشبینی دەکەن ئەو هاندانە ئابوورییانە ئەمڕۆ دووشەممە رابگەیێندرێن.

ستیڤن منوچن، وەزیری دارایی ئەمەریکا هەروەها رایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئابووری ئەو وڵاتە و یارمەتی ئەو کۆمپانیا و کرێکارانە دەدات کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان بەرکەتووە.

وەزیری دارایی ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەدات، تاوەکو 70%ـی بیمەی بێکاری کرێکاران و کارمەندان لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە دابین دەکرێت.

بەپێی ئەو هاندانە نوێیانە حکومەتی ئەمەریکا هەفتانە 600 دۆلار یارمەتی دەداتە ئەو کەسانەی کە کارەکانیان لە دەستداوە.

بەگوێرەی ئابووریناسان هاندانە ئابوورییەکانی ئەمەریکا دەبێتە هۆکار بۆ وەگەرخستنی بازاڕەکانی.

 





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad