English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتانیاهو: سوپای وڵاتەکەمان ئامادەیە وەڵامی هەموو هەڕەشەیەک بداتەوە
2020-07-27 [08:44 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای گرژییەکانی سەر سنووری نێوان ئیسرائیل، لوبنان و سووریا، بنیامین نەتەنیاهو رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بداتەوە و رێگە بەوە نادەن "هەڕەشە" لە هاووڵاتییەکانیان بکرێت.

 

 
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە "لەبارەی سنووری باکوور، ئێمە بەگوێرەی سیاسەتێکی جێگیر مامەڵە دەکەین کە رێگە بە ئێران نادات بەشێوەیەکی سەربازی بێتە سەر سنوورەکانی باکوورمان، لوبنان و سووریا بەرپرسن لە هەر هێرشێک کە لە خاکەکانیانەوە لە دژی ئیسرائیل بکرێت".
 
بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئێران بە سەرەکیترین کێشەی ئیسرائیل لە ناوچەکە دەزانێت، داوا لە سووریا و لوبنان دەکات نەهێڵن ئێران خاکی ئەوان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل بەکاربهێنێت، دەشڵێت "ئیسرائیل بەدوای شەڕەوە نییە، بەڵام توانا و هێزێکی گەورەی هەیە، هیواخوازین پێویست نەکات ئەو هێزە تاقیبکەینەوە".
 
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل هێزی سەربازیی زیاتری رەوانەی سنووری باکووری خۆی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیدا چەکدارێکی حیزبوڵڵا لەگەڵ چوار چەکداری دیکەی بیانی لەنزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی کوژران، کە دەگوترێت هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە.
 
حیزبوڵڵا لە بەرامبەر کوژرانی چەکدارەکانی لە سووریا، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کرد.
 
هەینیی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە لە خاکی سووریاوە مووشەکێک ئاراستەی یەکێک لە فڕۆکە شەڕکەرەکانیان کراوە، بەڵام مووشەکەکە لەنێو خاکی ئیسرائیلدا کەوتبووە خوارەوە و زیانی بە ئۆتۆمبێل و خانووی هاووڵاتییان گەیاندبوو، بۆیە سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە چەند پێگەیەکی هەواڵگریی لە باشووری سووریا بۆردوومان کردبوو.




ئەم هەواڵە 3799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad