English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی چاكبووان له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سلێمانى راگه‌یاندرا
2020-07-27 [09:01 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەزارو 711تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند،لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو 1711کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ده‌شڵێت ، له‌ 13 ى 5 ى 2020 تاوه‌كو ئه‌مرۆ  4568 كه‌سی تووش بوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاماری تووشبوو و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان 12450 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 6835 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 491 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad