English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
2020-07-27 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە، ژماره‌ 6ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی‌ راگه‌یاند

ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  دانیشتنەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مرۆ دەستپێدەکات و  کە لە 5 بڕگە پێکدێت و بەم  شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ و پێشنیازه‌ یاساییانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاری ژماره‌ (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی مادده‌كانی (79، 80) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پرۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
2- پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3- پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی (1، 2) له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:
1ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه‌ كورستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئا‌ماده‌بوونی به‌رێز (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ سنوورییه‌كان.
3ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad