English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر ... گەنجێک دوای دوو كاتژمێر له‌ دزییه‌كه‌ی دەستگیرکرا
2020-07-27 [11:57 AM]


 

شەوی رابردوو لە هەولێر گەنجێک بڕێک پارە و لاپتۆپ و کەلوپەلی نێو هۆتێلێکی دزی، دوای کەمتر لە دوو کاژێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە پۆلیس لە حاڵەتێکی دزیکردن لە هۆتێلێکی شەقامی سێتاقان ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ بە بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتە شوێنی رووداوەکە و بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانرا لەماوەی کەمتر لە دوو کاژێر دزەکە دەستگیر بکرێت".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: "تۆمەتبارەکە ناوی (م. ل. ع)ـە و بڕی سێ هەزار دۆلار و هەندێک کەلوپەلی نێو هۆتێلەکە و لاپتۆپێکی دزیوە، دانی بە تاوانەکەیدا نا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزاکانی عێراق بەندکرا و درا بە دادگا، پارە و کەلوپەلەکانیش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرانەوە".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad