English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنانی داعش بۆ ده‌ربازبوون لە کەمپی ئه‌لهۆل 10 تا 20 هەزار دۆلار ده‌ده‌ن
2020-07-27 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دکتۆر ئان سپکهارد، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی داعش کە لە کەمپی ئەلهول لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زیندانی کراون بە خەرجکردنی 10 تا 20 هەزار دۆلار دەتوانن بەشێوەی قاچاخ و بەشاراوەیی هەڵبێن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤ، نزیکەی 67 هه‌زار لە ژن و منداڵانی داعش ئێستا لە کەمپی ئەلهولی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریادان.

لەم نێوانەشدا چەند ڕاپۆرتێک لەبارەی هەڵاتنی ژمارەیێک لە ژنە داعشەکان لەو کەمپە بڵاو بوویەوە کە تەنانەت وتراوە ژمارەیک لەو ژنە داعشانە بە پێدانی پارە توانیویانە لەو کەمپە هەڵبێن و لە ڕێگای تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەورووپی وەکوو فەڕەنسا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دکتۆر ئان سپکهارد، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی رایگه‌یاند، ژنانی داعش بە خەرجکردنی بڕێکی پارە لەنێوان 10000 بۆ 20000 دۆلار، بەشێوەی قاچاخ لە کەمپی ئەلهول کە لەژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە هەڵاتوون. ژمارەیێکیان چوونەتە ئیدلیبی سووریا و ژمارەیێکیشیان لەڕێگای ناوچە سوورییه‌كانی ژێر کونترۆڵی تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە ئه‌و وڵاته‌. ئەم بابەتە هەفتانە درێژەی هەیە و هێزەکانی سووریای دیموکرات پشتڕاستیان کردۆتەوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی لەبارەی هۆکارەکانی یارمەتیدان بە هەڵاتنی ژنە داعشەکان دەڵێت: هۆکاری زۆر هەن بۆ یارمەتیدان بۆ هەڵاتنی ژنانی داعش لە کەمپی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا. بۆ نموونە بەهۆی نالەبار بوونی دۆخی کەمپەکە وەڕەز بوون و ئەگەر بتوانن لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەورووپیێک دەکەن و پارەی پێویست بۆ هەڵاتن لە کەمپەکە فەراهەم دەکەن و کەمپەکە بەجێ دێڵن. ژنانی زیندانیکراو لە ئەلهول لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەکوو ئینستاگرام، تێلێگرام و تۆڕی پێدانی پەی بال داوای یارمەتییان کردووە تا بەشێوەی شاراوە هەڵبێن.

 دکتۆر ئان سپکهارد، لەبارەی تێوەگلانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەم بابەتەوە بە کوردپرێسی وت: هێزەکانی سووریای دیموکرات یان SDF نایانەوێت یارمەتیی ژنانی داعش بدەن بۆ چوونەدەر لە کەمپی ئەلهول، بەڵام ژمارەیان کەمە و مووچەکەیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە قورسە زۆر کەمە. ژمارەی پێویست هێزی بەرگریکردن و چاودێریکردنی کەمپ بوونی نییە و مووچەکەیان لەبەرامبەر پارەیێکەوە بۆ هەڵاتنی ژنانی داعش دەدرێت زۆر کەمترە.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون ئاماژەشی دا، هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئیدارەدانی زیندانەکان و زیندانییەکان و پێدانی مووچەی هێزەکانیان یارمەتیی دارایی لە هاوپەیمانان وەردەگرن، بەڵام گرینگترین شتێک کە ئێستا ئەو هێزانە دەیانەوێت ئەمەیە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییانی داعشی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌ کە ئێستا لەزیندانەکانی کوردستانی سووریادان.

Anne Speckhard, Ph.D. Source: YouTube (still)

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad