English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەندراوی لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە
2020-07-27 [12:16 PM]

ZNA-هەولێر


 

دیموکراسیەت وەک پرۆسەیەکی ئاڵۆز و فرەلایەن بە مەبەستی بەڕێوەبردن و دروستکردنی سەقامگیری لەمڕۆی جیهانی پێشکەوتوو کاری پی دەکرێت، بێگومان دیموکراسیەت وەک سیستەم و وەک پرۆسە بێ کەموکوڕی نییە و خاڵی لاوازیشی هەیە، کە پێویستی بە تێبینی و ڕەخنەکردن و چارەسەر هەیە.
 هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە بەراورد بە دەوروبەر هەنگاوی باشی ناوە و ڕووی لە پێڕەوکردنی تەواوی سیستەمەکەیە، بەڵام لێرەولەوێ و لە چوارچێوەی ململانێی سیاسیدا بەسود وەرگرتن لە خاڵە لاوازەکانی سیستەمی دیموکراسی هێرش دەکرێتە سەر گروپ و کەسانێک لە شێوەی ناوزڕاندن. 

جێی داخە، کە لەم ڕۆژانەدا لەلایەن ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دوور لە بەها سیاسییە مەدەنی و ئاکارە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی ناڕەوا و بێ پاساو دەکرێتە سەر یەکێک لە کادرە دێرین و تێکۆشەرەکانی ڕێکخراوەکەمان. 


ئێمە لە کاتێکدا شانازی بە خەباتی خاتوو (صبحیە تاهر سلیم) کادری دێرین و سەرۆکی پێشوی لقی هەولێری ڕێکخراوەکەمان و نمونەی باڵا بۆ کادرانی ئێستامان دەکەین؛ بە توندی ئیدانەی لێدوانی ئەو بەڕێزە دەکەین داواکارین  لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەو ئەندامە باڵایەیان بپێچێتەوە و داوای لێبوردنی پێ بکا.


بەوپێیەش بیسەلمێنن کە سیاسەت لای ئەو حیزبە بە شوناس سۆشیال دیموکراتە؛ بە هزری پیاوسالاری و ڕێسای خێڵ ئاڕاستە ناکرێ و  ئافرەت ئامرازێک نییە بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان.

                                   یەکێتی ئافرەتانی کوردستان





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad