English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2020-07-27 [12:18 PM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی : پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت ، پشتگیريی لە كارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە.

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی حکومەت ، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات. 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. 
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی وەک بەشدارێکی  سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات . گوتیشی کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین.چونکە ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە. بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەرێنین. 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژیيە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی برەخسێنن. گوتیشی حکومەتی ھەرێم حکومەتی ھەموو هەرێمی کوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پشتگیريی لە کارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە.
سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پالپشتیی ھەموو لایەنەکانە.





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad