English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... هۆكاری تەقینەوەكانی نێو سەربازگەی سەقەر ئاشكرا كرا
2020-07-27 [12:49 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە هۆكاری دوو تەقینەوەكەی نێو سەربازگەی سەقەر باشووری بەغدا، بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خراپی عەمباركردنی چەك و تەقەمەنیی سەربازگەكە دەگەڕێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستیان كەوتووە، دەركەوتووە هۆكاری ئەو دوو تەقینەوەیەی كە دوێنێ‌ یەكشەممە لە سەربازگەی سەقەر روویاندا، بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خراپی عەمباركردنی چەك و تەقەمەنیی سەربازگەكە دەگەڕێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە هێشتا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و دواتر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان رادەگەیەندرێت.

دوێنێ‌ دوو تەقینەوە لە سەربازگەی سەقەر لە ناوچەی سەیدییە باشووری بەغدا روویاندابوو.





ئەم هەواڵە 1054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad