English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیتین ھەواڵێکی ناخۆشی پێدەگات 
2020-07-27 [02:19 AM]

ZNA- ھەولێر 



کیکی سیتین راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ناپۆلی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ھەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، لەنێو بەرگریکارەکانی یانەی بەرشەلۆنە تەنھا جیرارد پیکێ بە رێژەی ١٠٠% ئامادەیە بۆ یارییەکەی ناپۆلی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوێنێ رۆنالد ئاراخۆ بەرگریکاری لاوی یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەکی تیپی دووەمی بەرشەلۆنە تووشی پێکان ھاتووە و زەحمەتە بتوانێت بۆ یارییەکە ناپۆلی ئامادە بێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئۆمتیتی بەھۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکەی ناپۆلی بکات و لینگلیت پێکانی ھەیە و پزیشکانی یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بۆ یارییەکە ئامادەی بکەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad