English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگای سه‌لاحه‌دین... بازگه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و كارمه‌نده‌كانی ده‌ستگیر كران
2020-07-27 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەو بارهەڵگرانەی لەنێوان پارێزگاکانی عێراق دا کاردەکەن، هێزێکی تایبەتی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق، هەڵدەکوتێتە سەر بازگەی مەفتولی سەربە قەزای خورماتوی پارێزگای سەڵاحەدین و سەرجەم کارمەندەکانی دەستگیردەکات.

هەڵکوتانە سەر بازگەی مەفتول، هاوکاتە لەگەڵ لابردنی دەیان بازگەی تر لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق، لەو بازگانە و بەجل و بەرگی فەرمیەوە، پارە لە بازرگانەکان وەردەگیرێت، زۆرێک لەو بازگانەش گروپی میلیشیا و بازرگانی پشتدار خاوەندارێتیان دەکەن.

حەسەن محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، وتی"هێزێکی تایبەت لەبەغداوە نێردراوە بۆ خورماتوو، سەرجەم کارمەندانی بازگەی مەفتولی دەستگیرکردووە، هۆکارەکەشی بوونی زانیاری بووە لەسەر وەرگرتنی بەرتیل لەو بازگەیە."

هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، بازگەی مەفتول لەلایەن کەسێکەوە خاوەندارێتی دەکرێت بەناوی ( حاجی جەواد) کە خەڵکی ناوچەی بەلەدە، چەند کارمەندێکی بەجلی پۆلیسی گومرگەوە لەو بازگەیە داناوە، بەزۆری پارە لەو بارهەڵگرانە وەردەگرێت کەئاژەڵیان پێیە، بۆیە لەخورماتوو، بازگەی مەفتول ناونراوە بازگەی ( مەڕەکە).

لەڕۆژی 11 ی ئەم مانگەش، کاتێک مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای دیالەی کرد، لەناوچە سنوریەکانی مەندەلی، 8 بازگەی گروپە چەکدارەکانی لابرد، کە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان سکاڵایان کردبوو، بەوەی لەو بازگانە بەزۆر بەرتیلیان لێ وەردەگیرێت.

نەجات حسێن کە پێشتر فەرماندە بووە لەحەشدی شەعبی دا و ئێستا بەرپرسە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی، رایگه‌یاند، " لە بازگەکان بەجل وبەرگی فەرمی حکومەتەوە دزی دەکرێت، ئەوانە ڕێگرن، دەبێت حکومەت پاكیان بکاته‌وه‌."

دەروازە سنوریەکانی عێراق و زۆرێک لە بازگەی نێوان پارێزگاکان، بوون بە سەرچاوەی ئابووری گروپە چەکدارە جیاوازەکان، هەرچەندە حکومەتی عێراق هەوڵی وشککردنی ئەو سەرچاوانەی گروپەکان دەدات، بەڵام ئەم کارە بۆ حکومەتیش ئاسان نیە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad