English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌شوان دیار: له‌ كاتی بونی یه‌كرێزی، ولاتان هه‌ۆلی دیبلوماسی یان به‌كار ده‌هێنا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان
2020-07-27 [03:59 AM]

ZNA - هەولێر


یه‌كرێزی لایه‌ن و ره‌وته‌ سیاسیه‌كان هیزداربن یاخود نا و باشترین و چاكترین هۆ و ئامرازی چه‌سپاندنن و به‌هیزه‌وه ‌رووبه‌رووی دوو بابه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ن و تا یه‌كرێزی به‌رقراربوو نه ‌توركیا نه ‌ئێرانیش وه‌ك له‌ ئێستا روو ده‌دات هێرش و په‌لامار و لێدوان بده‌ن دژی هه‌رێم به‌لكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌موو رێگا ژاره‌یان هه‌لده‌بژارد و ده‌یان هه‌ۆلی دیبلوماسی یان به‌كار ده‌هێنا تا له‌گه‌ل هه‌رێم گرێبه‌ست بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.

شوان دیار سه‌رۆكی توێژه‌ران له‌ زانكویی هه‌ولێری پزیشكی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: تا یه‌كرێزی به‌رقراربوو نه ‌توركیا نه ‌ئێرانیش وه‌ك له‌ ئێستا روو ده‌دات هێرش و په‌لامار و لێدوان بده‌ن دژی هه‌رێم به‌لكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌موو رێگا ژاره‌یان هه‌لده‌بژارد و ده‌یان هه‌ۆلی دیبلوماسی یان به‌كار ده‌هێنا تا له‌گه‌ل هه‌رێم گرێبه‌ست بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌رێم ببو به‌ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ بیانییه‌كان له ‌نه‌وته‌ بگره‌ تا بچوكترین پڕۆژه‌ و هه‌رده‌م ركابه‌ر كه‌م ده‌بون بۆ وه‌رگرتنی صفقه‌كانه‌وه‌ هتد له‌رووی ئابوریه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌رووی ئاشته‌وایی كۆمه‌لایتی ئاشتی كۆمه‌لگا ‌وه‌ خه‌لكی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رته‌وازه‌ و ده‌روون و ناخ رووخاو و بێمتمانه‌ نه‌ده‌بوون له‌به‌ر ناته‌بایی.

شوان دیار ئاشكرای كرد: ده‌بێت هه‌موو خه‌لكی كوردستان باش و چاك بزانن عێراقه‌كه‌ی ئێستا نه‌وه‌ك ته‌نانه‌ت هیچی پێ نیه‌ به‌لكو داخدار و به ‌رق وكینه‌یه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ریمه‌كه‌مان عێراقه‌ بێت روون ببێته‌وه ‌بۆ خه‌لك كه‌وا زمانی كوورتبووه‌ به‌رامبه‌ر هاوولاتیانی خۆی چاویان هه‌لناییه‌ و به‌م سه‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌یه ‌و به‌رده‌وامه‌ له‌ كوردستاندا بۆیه‌ ده‌بێت خه‌لك راوێژیار بێت بۆ ده‌سه‌لاتداران و ده‌سه‌لاتدارانیش گۆێرایه‌لی هاوولاتی كوردستان بن له‌م دله‌ راوكێیه‌ و بێ متمانه‌یی ده‌ربچن.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی دیاری كرد: له ‌هه‌مووان گرنكتر سووپای عێراق ئێستا سووپایه‌كی تائفی و مه‌زهه‌بی و ملیشیاوییه‌ ده‌ستیان به ‌هیچ شت نابارین وێران كه‌رن بكوژ و تالان كه‌رن، له ‌بیرمان بێته‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی چیی به‌سه‌ر 5 شاری سوونه‌ هینا، %25، كوژران، %10 به‌دیل گیراون شاره‌كانیش خاپورو و وێرانبوون تا ئێستاش ئاواره‌كان ناوێرن بگه‌رێنه‌وه‌ شاره‌كانیان، پسیار شاره‌ سوونییه‌كان خۆ عه‌ره‌بیش بوون ! ته‌نها مه‌زهه‌بیان شیعه ‌نه‌بوو وایان لێكردن، باشه‌ كورد عه‌ره‌بیش نییه‌ وسو‌ننه‌شن كه‌واته‌ دووجار وێران ده‌كرێنه‌وه‌ به ‌ده‌ست عێراقی سفر له‌ ره‌وشتی سیاسیه‌وه‌؟.





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad