English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە مەیادە نەجار: توانیمان لەگەل بەغدا کێشەی توێژێک لە فەرمانبەران چارەسەربکەین
2020-07-27 [04:19 AM]

ZNA-هەولێر


٤٢٠ فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان چوار مانگە مووچەکەیان نەدراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگەیاند، کە دوای ھەول و گوشارێکی زۆر توانیم کێشەکەیان چارەسەر بکەم.

 

دکتۆرە مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ ماوەی چوار مانگە بەغدا بەبێ ھیچ بیانوویەک، مووچەی فەرامانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگرت، لەکاتێکدا ئەو فەرمانبەرانە لەسەر پێشنیاری حکوومەتی بەغدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا مووچەکانیان خرایە سەر حکوومەتی عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێن.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: دوای ھەولدان و گوشارێکی زۆر  وەک پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لە سەر مافی خەلکی کوردستان و نە ھێلانی ھیچ بیانویەک بۆ ھیچ کەسێک ل سەر ناردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە ئەنجامدانی چەندین پەیوەندی لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دارایی عێراق و وەزیری کشتوکاڵ و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەغدا بەڵێنی داوە تەواوی مووچەکان بۆ فەرامانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو خەرج بکات.


دکتۆرە مەیادە گووتیشی: بە شێوەیەکی گشتی پەرلەمانتارانی کورد لە ‌بەغدا بۆ بەرگریکردن لە ‌مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کوردستان یەک دەنگ و یەک دەستن، بەلام لەو کەیسانەش دەنگی نەشازی لە ناو پەرلەمانتارە کوردەکانیشدا ھەیە و ھانی عەرەبەکانیش دەدەن کە دەیانەوێت یەکریزی نێو مالی کور تێک بدەن و ماف دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان بفەوتێنن و قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەلبوەشێنەوە، با ھاولاتیان بزانن کە ھەموو پەرلەمانتارێک داکۆکی کار نیە کە سەر مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان بەلکو ھەندێک دەنگی نەشازمانتێدایە.


ھەروەھا دکتۆرە مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەولێکی زۆر باش دراو و دەنگێکی باش رۆیشتووە و لێک نزیک بونەوەیەکی باشیش ھەیە تاوەکو ئێستا  گفتووگۆیەکانیش ئەرێنین، لە داھاتوویەکی نزیکیش دا وەفدەکەی ھەرێمی کوردستانیش سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لە سەر ئەو کێشانە بگەنە چارەسەری یەک جاری.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad