English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوتیار عادل: په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌كۆمه‌ڵێك‌ ئامرازی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌
2020-07-27 [05:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چەند رۆژێكە دەنگۆیەك بڵاو كراوەتەوە گوایە حكوومەتی عێراقی رازی بووە لەبەرامبەر رادەستكردنی 50%ی داهاتی خاڵە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان مانگانە 300 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، لە بەرامبەرا گۆته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، "گفتوگۆكان كۆمەڵێك لە بیرۆكە و پێشنیاری تێدا دەخرێتە ڕوو، بەڵام ئەو پێشنیارانە نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەسندی كردووە نە راستەوخۆ حكوومەتی عێراق باسی كردووە، ئێمە هەر چارەسەرێك دەستووری بێت پێی رازین بەدەر لەوە بێت رەتی دەكەینەوە".

جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بەردەوامییان هەیە، ئێمە نیازپاكیی خۆمان بۆ گفتوگۆ نیشان داوە، جەختمان كردووەتەوە ئێمە بۆ هەر رێككەوتنێك پشت بە دەستوور دەبەستین و پابەند دەبین بەپێی رێكارە دەستوورییەكان بۆ ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵام هەر رێكارێك لە دەرەوەی ماددە و بڕگەكانی دەستوور بێت قبووڵی ناكەین".

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا پاش جەژن گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا بەردەوامییان دەبێت، دەشڵێت: "ئەگەرێكی زۆرە دوای جەژن گفتوگۆكان دەست پێ بكەنەوە، گفتوگۆكان تەنها سەردان نییە، بەڵكوو گفتوگۆ بە تەلەفۆنە، جار جار بە ڤیدیۆ كۆنفرانسە، بۆیە با خەڵك ئاگادار بن پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بەردەوامیی هەیە مەرج نییە سەردان بێت، بەڵكوو بە رێگەی كۆمەڵێك ئامراز پەیوەندی هەیە بۆ ئەوەی ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام بن، هەر كاتێكیش پێویست بكات ئێمە سەردانی بەغدا دەكەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ مافەكانی خەڵكی كوردستان".

گوتیشی: "هەموو ئەو گفتوگۆیانە بۆ ئەوەیە بتوانین شایستە دارییەكان و مووچەی خەڵكی كوردستان و مافەكانی بدرێت، هەروەها چاره‌سه‌ری كێشەی ناوچە كوردستانییەكان و پرسی پێشمەرگە و غاز و كارەبا و هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا لەم دۆسیانە بكرێت".

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad