English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان توندی و تیژی دژی خۆپێشاندەران سەرکۆنە دەکات
2020-07-27 [05:05 AM]

ZNA- هەولێر


نووسینگەی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق روژی دوشەممە ٢٧ تەمووز توندی و تیژیەکانی دژ بە خۆپێشاندەران لە عێراق سەرکۆنە دەکات.

نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بیان‌نامەیەکدا زیانە گیانییەکانی سەرکوت‌کردنی خۆپێشاندەرانی رۆژی یەکشەممەی بەغدای بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار کرد.

ئەم رێکخراوەیە لە بەیان‌نامەکەدا داوای لە حکومەت کردووە لە ئەنجامدەرانی توندی و تیژییەکان بپێچێتەوە و سزایان بدات.

نوێنەرایەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت" دانیشتوانی عێراق لە هەلومەرجێکی خراپ دان و ئاستەنگی زۆریان لە پێشە و دەبێ مافی رادەربڕین خۆپێشاندانیان بپارێزرێت."

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی راگەیاندنی عێراقی بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی توندی و تیژی لە خۆپێشاندانی عێراقییەکان بە هۆی نەبوونی کارەبا لە بەغدا دوو کەس کوژران و چەندین کەسیش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 1495جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad