ZNA- هەولێر
پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوو کارگەی ئۆکسجینی پارێزگای کەرکوک لەکارکەوت و ئۆکسجینی پێویست بۆ نەخۆشانی تۆشبووی کۆرۆنا وەک پێویست دابین نەماوە و لە ئێستا زۆر پێویستە ئۆکسجین بۆ ئەو شارە.
دکتۆر محەمەد خوشید، بەرپرسی لقی ٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاش لە کارکەوتنی کارگەی ئۆکسجینی نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک ئێمەش لە سەر داوای تەندورستی کەرکوک بڕیارمادا لەسەر ئەرکی خۆمان قوناغی یەکەم ۲۰۰ بوتڵ ئۆکسجین بۆئەونەخۆشخانەیە دابین بکەین سبەی رەوانە دەکەین دەگاتە دەستیان.
دکتۆر محەمەد خۆرشید گووتی: ئێمە لەگەل ژووری هاوکاریەکانی کەرکوک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناحۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەماهەنگیمان کردوە کەئەوان هاوکاری کۆدەکەنەوە هەروەها ئێمە نوینەری خۆمانیش هەیە لە نەخۆشخانەی کەرکوک ئەوان حزوریان دەبێت لە رێگەی ئەوانەوە رەدەستیان دەکەین.
هەروەها دکتۆر محەمەد خوشید، بەرپرسی لقی ٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەوە دوا قواناغی هاوکارییەکانمان نابێت بەلکۆ بەردەوام دەبێت لە داهاتوودا بەپێی ئەو ژمارەی ئەو بوتڵانەی ئۆکسجین هاوکاریان دەکەین کە خالی دەبنەوە لە ئۆکسجین، ئەمە یەکەم هاوکاری نیە و دوا هاوکاریش نابێت ئێمە دەکەین بەلکو بەردەوام دەبین.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە |