English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو
2020-07-27 [06:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پشکنینە تەندروستییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا توشی پەتای کۆرۆنا بووە، كۆشكی سپی وتی، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەبووە لەسەر سەرۆک ترامپ.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، ژمارەیەک نیشانەی کەم هەبوون سەبارەت بە باری تەندروستی ڕۆبێرت ئۆبراین، هەر لەو کاتەشەوە خۆی کەرەنتینە کردووە و لە شوێنێکی دوور لە جێی کارەکەیەوە، ئەرکەکانی خۆی بەڕێوەدەبات.

کۆشکی سپی دەڵێت ئەو ڕەوشە تەندروستییەی ئۆبراین هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەبووە لەسەر سەرۆک ترامپ و هەروەهاش لەسەر مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

سەرەتا بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە ماڵپەڕی "بلومبێرگ نیوس"ەوە بوو و دەڵێت ڕۆبێرت ئۆبراین پاش بۆنەیەکی خێزانی، توشی پەتای کۆرۆنا بووە.

لە ئێستادا دوو سەرچاوە بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت، هەواڵەکەیان بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس پشتڕاست کردۆتەوە.

پێشتر یاریدەدەرێکی سەرۆک ترامپ و هەروەها سکرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

تا ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ئەمریکادا زیاتر لە 4 ملیۆن کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

گەورە بەرپرسانی کۆشکی سپی و هەر کەسێکیش کە ڕۆژانە پەیوەندی نزیکی هەبێت لەگەڵ سەرۆک ترامپ و جێگرەکەشیدا، پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad