English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: ئەمریکا ٢٣ جار داوای چاوپێکەوتنی کردووە
2020-07-27 [09:43 AM]

​ZNA- هەولێر


حەسەن رۆحانی سەرۆک‌کۆماری ئێران دەڵێت لە ماوەی دووساڵی رابردوودا ئەمریکا ٢٣ جار داوای  چاوپێکەوتنی کردووە.

سەرۆک‌کۆماری ئێران رۆژی دووشەممە ٢٧ی تەمووز لە وتارێکدا کە لە لە کۆبوونەوەی بەرهەمێنەرانی ئاسن و پیترۆکیمای پێشکەشی کرد گوتی لە ماوەی دو مانگ و سێ ساڵی رابردوودا کە ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشاوەتەوە، هەتا ئێستا ٢٣ جار داوای چاوپێکەتنی لەگەڵ من کردووە.

رۆحانی دەربارەی کاتەکانی داخوازیی ئەمریکا بۆ چاوپێکەوتن گوتی:"لە سەردانێکدا کە من بۆ نیویۆرک هەمبوو، ئەوان ٨ جار داوای چاوپێکەوتنیان لەمن کرد. ساڵێک دواتریش ئەمریکاییەکان و ئەوروپاییەکان و هەموو سەرۆکانی وڵاتانی رۆژئاوا داوای چاو پێکەوتنیان کرد.

ئەم لێدوانەی سەرۆک‌کۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە سەرەتای کشانەوەی لە ریککەوتنی ئەتمی لەگەڵ ئێران، دوای ئەوەی ١٢ مەرجی بۆ ئێران داناوە بەردەوام داوای دانووستان لەگەڵ ئێران دەکات.

 





ئەم هەواڵە 3691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad