English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی هەرێم: 15 ملیار دینارمان لەكۆرۆنا خەرج كردووە و بڕیاربسه 2 ملیار لەبەغداوە بێت
2020-07-28 [08:54 AM]

​ZNA – هەولێر


لەمیانەی بانگهێشت كردنی بۆ پەرلەمان وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکەی زیاتر لە 15 ملیار دیناری بۆ دەستنیشانکردن، خۆپارێزی و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا خەرجکردووە.

 

 
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان کرا و رۆژی (دووشەممە، 27-7-2020) راپۆرتێکی لەبارەی رێکارەکانی وەزارەتەکەی سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا خستەڕوو.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم گوتی "وەزارەتی تەندروستی شەش ملیار دیناری تەرخانکراوی مانگانەی هەیە پێش کۆرۆناش، واتا پار و پێراریش، دەتوانم بڵێم زیاتر لە 70%ـی ئەو پارەیە وەکو بودجەی رۆتینیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا بۆ کۆرۆنا خەرج کراوە".

لەوەتەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چەند جارێک بودجەی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکراوە. د. سامان بەرزنجی شێوازی وەرگرتنی بودجەکە بەمشێوەیە رووندەکاتەوە: بودجەی یەکەم چوار ملیار دینار، بودجەی تەرخانکراوی دووەم چوار ملیار دیناری دیکە، دواتر پێنج ملیار دینار، پاشان سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکە، هەروەها لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیارە دوو ملیار دیناری دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن، کە یەک ملیار دیناری گەیشتووە و ئەمڕۆ نووسراو کراوە و داواکراوە ملیارەکەی دیکەش لە نزکترین کاتدا بگات.

هەموو ئەو بودجەیە بەگوێرەی ئەو پێوەرەی لە وەزارەتی تەندروستی هەیە، بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی تەرخانکراوە کە "دەستکراوە بوون لە دابینکردنی پێداویستییەکانی، دەستنیشانکردن، خۆپارێزی و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا".

بەگوێرەی راپۆرتەکەی وەزیری تەندروستی 13 ملیار و 39 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو قۆناغ بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا تەرخانکراوە، هەروەها 5 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی عێراق تەرخانکراوە، بەڵام تائێستا 2 ملیار دیناری دابەشنەکراوە.

 

 
تائێستا لە هەرێمی کوردستان 12 هەزار و 635 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 8556 کەسیان چاکبوونەتەوە، 3583 کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و 192 هەزار و 407 کەسیش لەسەر خەرجیی وەزارەتی تەندروستی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە، ئەمەش ملیاران دیناری تێچووە.

 

 





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad