English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەكانی بەغدا بەردەوامە و كوژراو برینداریش هەیە
2020-07-28 [09:04 AM]

​ZNA – هەولێر


خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامن و خۆپیشاندەرێکی دیکە کوژرا و 13ی دیکەش برینداربوون، لێژنەی ئاسایش و بەرگری  پەرلەمانی عێراقیش، سەرۆک وەزیران بە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران ناودەبات.

بەدر زەیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فەرمانی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، لەلایەن دەسەڵاتێکی باڵاوە دراوە، بۆیە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە دەستدرێژی کردنە سەر خەڵکی ناڕازی بەرپرسیارە، داوای سزادانی ئەو کەسانەی کرد، کە فەرمانەکەیان داوە و ئەوانەشی تەقەیان کردووە.

لەلایەكی ترەوە حوسێن عەرەب گوتەبێژی هاوپەیمانی عراقیون، داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە، بە زووترین کات، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرابکات.

شەوی 26-27/7/2020، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەستیپێكردەوە و دوێنێش دوو خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 6622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad