English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت
2020-07-28 [09:17 AM]

ZNA – هەولێر


لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان  وەزیری دارایی ئامادە دەبێت و دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) دەکات و وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

هەروەها لە خاڵی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان دەکات.

دوێنێش پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرانی حکوومەت دۆخی ناوچە سنوورییەکان و ناوچە کوردستانییەکان و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای تاوتوێ کرد.

 





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad