English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن
2020-07-28 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكان ده‌كات سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش داوا ده‌كات هاوڵاتیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و پێداویستیانه‌ی هاوڵاتیان له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌كاریده‌هێنن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكانی عه‌مباركردن و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كات هاوڵاتیان بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان روی تێده‌كه‌ن.

وتیشی: به‌شێك له‌ دوكاندار و بازرگانه‌كان رۆژانی پێش جه‌ژن به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌ و شیاوی خواردن نین.

باسی له‌وه‌ش كرد: خشته‌ی كاركردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ چاودێری كردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌جۆرێك دانراوه‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی خوارده‌مه‌نی و  كاڵاوشمه‌كی خراپ و به‌سه‌رچو شوێنه‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی بازاڕكردن و پێش كڕینی پێداویستییه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌ر چونی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستیانه‌ بده‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی دژی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانیکردن ته‌نها لە قەسابخانەکاندا سه‌رده‌بڕرێت و قوربانیکردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگرییان لێده‌كرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌شكرد: هیوادارین هه‌مو ئه‌و دوكان و بازاڕ و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی و شیرینی و كاڵاوشمه‌ك به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ریان.





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad