English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر گەنجێک بڕێكی زۆر زێڕی دزی و زۆر زوو دەستگیرکرا
2020-07-28 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ZNA

لە هەولێر پۆلیسی نەهێشتنی تاوان گەنجێکی دەستگیرکرد کە 80 مسقاڵ زێڕی لە ماڵێک دزیبوو، زێڕەکەش رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: "شەوی رابردوو دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نووسینگەی رۆژئاوای هەولێر، لە رووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی برایەتی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان زۆر زوو دزەکە دەستگیر بکەن".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: "تۆمەتبارەکە کە ناوی (ا. س. هـ)ـە و بڕی 80 مسقاڵ زێڕی لە ماڵێک دزیبوو، دانی بە تاوانەکەیدا نا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کرا و درایە دادگا، زێڕەکەش رادەستی خاوەنەکەی کرا".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad