English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێر... پێش جه‌ژن چەندین رێنمایی ده‌رده‌كرێن
2020-07-28 [12:40 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دکتۆر عەلی رەشید، ئەندامێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگه‌یاند، وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر بۆ روبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و تێیدا چەندین رێنمایی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دەردەکرێن، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە نەخۆشیی کۆرۆنا بپارێزێت و پابەندی رێنماییەکان بن.

ئەندامەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەلێر وتیشی، ئەم جەژنەش ھاوشێوەی جەژنی رابڕدوو مەراسیمی جەژن ناکرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتوچۆ راناگەیەندرێت و ھاتوچۆ ئاسایی دەبێت، ھەموو ھەوڵێکیش دەدرێت بۆ ئەوەی خەڵک پابەندی رێنماییەکان بێت و بەرکەوتن نەبێت و خۆیان لەو نەخۆشییە بپارێزن.

باسی له‌وه‌ش كرد، تاوەکو ئێستا ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ نەکراوە و بەردەوامە و بۆتە بەشێک لە ژیانی ئێمە، بەڵام پێویستە خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشییە نەبین.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad