English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیروان حوسێن: هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەیە بە شێوەکی سنووردارە
2020-07-28 [03:06 AM]

ZNA-هەولێر


 

 ھاتوچۆکردن لە مەرزەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکردۆتەوە، بەڵام ھاتوچۆکردنەکە بە شێوەیەکی گشتی نییە و سنووردار کراوە.


سیروان حوسێن، وتەبێژی مەرزی حاجی ئومەران بە،ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگە بەو کەسانە دەدەین کە ڕێپێدانی وەزارەتی ناخۆیان پێیە سەفەر بکەن بۆ وولاتی ئێران بە پێچەوانەوەشەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستانیش هاووڵاتی ئێرانی دەتوانن بە هەما رێگە پێدانی وەزارەتی ناوخۆ بێنە هەرێمی کوردستان.


سیروان حوسێن گووتی: ئەو هاوڵاتیانەی ئێمە کە لەئێران ماونەتەوە بیانەوێت بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رێگەی مەرزی حاجی ئومەران ئێستا پێویستان بە رێگەپێدانی وەزارەتی نیە دەتوانن راستەحۆبگەرێنەوە بەلام تێستی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت وبەڵێنامەیان لێوەردەگرت کەخۆیان کەرەنتینە بکەن لەمالەکانی خۆیان.

 

هەروەها سیروان حوسێن وتەبێژی مەرزی حاجی ئومەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: هاوڵاتی ئێرانیش دەتوانن رێگەی ئونلاینەوە ڕێگەپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن دەتوانن بەو شێوەیە بینە هەرێمی کوردستان، بۆهاووڵاتیان هەرێمی کوردستان سنووردارە بۆ هەموو هاولاتیان نیە سەردانی ئێران بکەن تەنیا نەخۆش و قوتابی و هەندێک چینی تر.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad