English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ئەستێرەیەکی بەدەستھێنایەوە 
2020-07-28 [06:23 AM]

ZNA  - ھەولێر 



ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید دەستی بە راھێنانەکانی خۆی کردووە دوای ئەوەی بۆ ماوەی ھەشت رۆژ پشووی بە یاریزانەکان درا. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید دەستی بەراھێنانەکان کردەوە و یاریزانەکانی کران  بە دوو گرووپ و زیاتر راھێنانەکان جەستەیی بوو . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە راھێنانەکان یانەی ریال مەدرید یاریزان مارسێلۆی بەدەستھێنایەوە کە ماوەیەک بوو بە ھۆی پێکانەوە لە یانەی شاھانە دابڕابوو . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە یاریزانەکانی ئامادە بکات بۆ یاری مانشستەر ستی کە بڕیارە لە ٧ی مانگی داھاتوو لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad