English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین خۆراکەکان لەماوەی سوڕی مانگانەدا
2020-07-28 [09:33 AM]

ZNA ــ هەولێر


هەندێك خواردن لە كاتی سوڕی مانگانە رەنگە ئەو نیگەرانی و دڵەراوكێیە كەمكاتەوە كە زۆربەی كەس لە رۆژانی پێش و كاتی سوڕی مانگانەدا هەستی پێدەكەن، دکتۆر ئیسرا کەمال شاه محەمەد، باشترین خۆراکەکانی لەماوەی سوڕی مانگانەدا بڵاوکردوەتەوە، ک رۆژانە 1-2 لەم جۆرانە بخۆیت سودی دەبێت.

یەکەم: لەرۆژەكانی پێش سوڕی مانگانەدا رەنگە حەزی خواردن زیاتربێت لە رۆژانی ئاسایی، چونكە بڕی ئەو وزەیە كە لەش دەیسوتێنێت زیاتر دەبێت، بۆیە دەكرێت لەو رۆژانەدا ئەڤۆكادۆ یان پارچەیەك شوکولاتەی رەش زیادبكرێت بۆ خواردنەكەت بۆئەوەی حەزت بۆ خواردنی زیاتر و شیرینی بشكێنێت.

دوەم: لەو رۆژانەدا ماسی بەتایبەت ماسی سەلەمون بخورێت، چونكە دەركەوتوە ئۆمێگا-3 لەئازاری سوڕی مانگانە كەم دەكاتەوە.

سێیەم: دەبێت سەرنج بكەنە سەر زیاتر خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن، وەكو گۆشت، ماسی، گەڵا سەوزەتۆخەكان بەتایبەت برۆكلی، چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین C، واتە هەڵمژینی مادەی ئاسنەكەش زیاتر دەكات.

چوارەم: قاوە بەهۆی بونی مادەی كافاین وادەكات خوێنەكە زوتر بێت و ئازارەكەت كەمتربێتەوە.

پێنجەم: ئەنەناس، گرژبونی ماسولكەكانی رەحم زیاد دەكات، بۆیە خوێنەكە بە ئاسانتر دێتە خوارەوەو سوڕی خوێنەكە رێكتردەبێت.

شەشەم: مانگۆ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، وادەكات ناوپۆشی منداڵدان بە باشتر دابماڵرێت لە كاتی سوڕی مانگانە.

حەوتەم: خورما، بۆ ئازاری سوڕی مانگانە زۆر گرنگە.

هەشتەم: زەردەچەوە، یارمەتی چالاكبونی سوری خوێن دەكات بۆ منداڵدان و حەوز بۆ رێككردنەوەی سوڕی مانگانە، زۆر گرنگە بە تایبەتی لە زانستی پزیشكی چینی دا باسكراوە كە ئەگەر لە ناو ئاوی گەرم یان شیردا بخورێتەوە، گرنگە بۆ رێكخستنی سوڕی مانگانە.

نۆیەم: زەنجەفیل، زۆر گرنگە بۆ ئاسانكردنی خوێن هاتن لە منداڵدانەوە و بەتایبەت دەتوانرێت لەگەڵ هەنگوین بخورێتەوە وەكو چا لە دەوروبەری كاتی سوری مانگانە.

دەیەم: شمڵی، لەگەڵ ئەوەی بۆ رێكخستنی شەكرە، ئیشی جگەر و گورچیلەش باشە، بۆ ئازاری سوڕی مانگانەش زۆر باشە، دەتوانیت دەنكەكەی لەئاودا بۆ ماوەی 12 كاتژمێر دانێیت و پاشان ئاوەكە بخورێتەوە.

یانزەیەم: چای گوڵەبەیبون بۆ كەمكردنەوەی ئازار و پێچی سك لە كاتی سوڕی مانگانەدا.

دوانزەیەم: مەساجكردنی خوارەوەی سك بە كەمێك زەیتی دارچینی یان زەیتی كونجی لە زۆر كەسدا سودی هەیە بۆ رەوینەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad