English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفسەرێكی پلە باڵای عێراق كوژرا
2020-07-29 [07:14 AM]

ZNA- هەولێر


لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق لە کاتی گەڕان بەدوای چەکدارانی داعشدا، ئەفسەرێکی باڵای سوپای عێراق تەقەی لێکرا و کوژرا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە،  شەوی رابردوو عەمید روکن ئەحمەد عەبدولوەهاب لامی فەرماندەی لیوای 29ی فرقەی 7ی سوپای عێراق لە کاتی گەڕان و بەدواداچوون بۆ گروپێکی تیرۆریستی کوژراوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق  ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو هێرشەدا، کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە کراوەتەسەر بازگەی محەممەد کروی لە ناوچەی عکبەی قەزای هیت ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی ملازمی یەک کوژراوە و دوو سەربازی دیکە برینداربوون

 ئەمە دووەمین ئەفسەری پلەباڵای عێراقە دەکوژرێت لەو دووهەفتەیەدا، رۆژی هەینی 2020/07/17  وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، عەمید روکن عەلی حەمید، فەرماندەی لیوای 59ی پیادە  لەلایەن چەکدارانەوە لە ناوچەی ئیبن سینای سەر بە شارۆچکەی تارمیەی بەغدا کوژرا.

ئەو فەرماندەیە لەگەڵ کاروانی هێزەکانیدا بووە و لە نێو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیدا بووە کە تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەوە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سوپاکە و چەکدارەکاندا روویداوە.

دوای رووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە لایەنە هەواڵگری و ئەمنییەکان دا کە بچنە شارۆچکەی تارمیەی باکووری بەغدا بۆ ئەوەی خێرا ئەو چەکدارانە دەستگیر بکەن کە هێرشەکەیان کردووە و کازمی خۆشی سەردانی تارمییەی کرد.

 

 





ئەم هەواڵە 6268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad