English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنامی له‌ عێراق وه‌ڵامی ده‌نگۆیه‌ك ده‌داته‌وه‌
2020-07-29 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یۆنامی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، نێردەی نەتەوە یەککگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دووپاتی دەکاتەوە کە نوێنەری تایبەت هیچ ڕاپۆرتێک یاخود لێدوانێکی دەربارەی ئەم خۆپێشاندانانە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش نەکردووە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

وەکو وەڵامێک بۆ ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوە گوایە جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لێدوانی دەربارەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە پێشکەش ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، نێردەی نەتەوە یەککگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دووپاتی دەکاتەوە کە نوێنەری تایبەت هیچ ڕاپۆرتێک یاخود لێدوانێکی دەربارەی ئەم خۆپێشاندانانە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش نەکردووە.

نێردەی یونامی چاودێری بارودۆخەکە دەکات و پشتگیری لە مافەکانی خۆپێشاندەران دەکات لە داواکردنی ئاشتییانەی مافە ڕەواکانیان. ئێستا و هەردەم ئێمە داوای پاراستنی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان دەکەین.

 





ئەم هەواڵە 4759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad