English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژەکانی پشووی جەژنی قوربانی راگەیه‌نرا
2020-07-29 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندراوێکی لەبارەی رۆژە پشووەکانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و پێنج رۆژ پشووی راگەیاند.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگه‌یاندراوێك له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان

جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له‌ رۆژی ھەینی 31 ته‌موزی 2020 ده‌ستپێده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 2 ئاب تا رۆژی سێشەممە‌ 4 ئاب له‌ ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەكاتەوە.

داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین لە رۆژانی جەژندا له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.

جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

29/7/2020





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad