English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی محەمەد ئیسماعیل کاکەخان دەکات
2020-07-29 [01:52 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێزان خانەوادەی محەمەد ئیسماعیل کاکەخان  

خەمباربووین بە کۆچی دوایی ھەڤاڵ و کادیری تێکۆشەر و ماندویی نەناسی راگەیاندنی پارتیمان خوالێخۆشبوو (محەمەد ئیسماعیل کاکەخان). 
لەم بۆنە خەمناکەدا ھاوبەشی خەمتانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین.

ھەڤاڵی کۆچکردوو لە سەرەتای ساڵانی دوای راپەڕین پەیوەندی بە کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردستان کردوە وەکو یەکەمین ویستگەی کارکردنی لە راگەیاندنی پارتیمان، بە درێژایی ئەو ماوەیە دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکردوە بەتایبەت لە بواری ئەرشیف و دیکۆمێنتکردن..
لە دەستدانی کاکە محەمەد خەسارەتێکی گەورەیە، لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ئێمە و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کادیری کۆچکردویشمان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad