English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كۆبوونه‌وه‌
2020-07-29 [01:54 AM]

ZNA-هەولێر


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز عوسمان ئه‌لغانمى، وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، چالاكيى داعش له‌سه‌ر سنوورى ‌نێوان عێراق و سووريا و گرنگيى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و سنووره‌، دۆخى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى عێراق، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، داكۆكى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى فيدرال و هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانيان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌، كرايه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێزانينى خۆى بۆ ڕۆڵى ئه‌رێنيى به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad