English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: هاتنی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ هەولێر بەشێکی کێشەکان چارەسەر دەکات
2020-07-29 [04:16 AM]

ZNA- هەولێر


 


لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکات عوسمان غانمی وەکو وەزیری ناوخۆ دەستبەکاربوویە ئەوەش یەکەم سەردانەیەتی بۆ هەرێمی کوردستان.


دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاتنی وەزیری ناوخۆی عێراق عوسمان غانمی بۆ هەولێر بەفەرمی بۆیە، پێویسە ئەو هەمانگیە لە نێوان هەولێر بەغدادا هەبێت چونکە زۆر کاری هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێم پێکەوەیە وەک دوو دەزگای گرنگمان هەن کە سەر بە وەزارەتی ناوحۆی عێراقەوە ئەوانیش فەرماندەی پاسەوانی سنوور ناوچەی یەک وبەرێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە هەروەها کۆمەڵکە کێشەیەکمان هەن لەناوچەکانی کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەوانیە ئەوەش باسێکی سەرەکی وگرنگ بێت کە لە هەولێر باسکرابێت و خودی وەزیری ناوخۆی عێراق دڵخۆشە بەو پەیوەندیانە پێ خۆشە بەردەوم بن.

دکتۆر ناسر هەرکی گووتی: هاتنی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ هەولێر کاریگەری لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیهەولێر بەغدا دەبێت چونکە عوسمان غانی کەسێکی نزیکە لەسەرۆکوەزیرانی عێراق.


هەروەها دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: زۆر کێشە هەیە تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ئەوەش خۆدی وەزیر دەتوانێت چارەسەریان بکات، لەگەل ئەوەشدا پێویستە وەزیری ناوحۆی عێراق هاوکارییەکی زۆری فەرماندەی پاسەوانی سنوور بکات و ژمارەی لیوایەکانیش لەهەێم زیاد بکات بۆ،ئەوەی خەڵکی خۆجێ هەرێم دابمەزرێت و،پاسەوانی لە سنوورەکانی کوردستان بکەن.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad