English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر 
2020-07-29 [06:26 AM]

ZNA  - ھەولێر 


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢٠.٧.٢٩، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی خۆشەویستی سنووری پارێزگای ھەولێر و ھەرێمی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیھان دەکات و ھیوادارین جەژنی قوربانی ئەمساڵ ببێتە مایەی ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ ھەموو لایەک و جەژنی ئاشتی و خۆشی و بەختەوەری بێت، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بڕیار و ڕاسپاردەکان لە ڕۆژانی جەژن، کۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرەنجامەی خوارەوە:- 

یەکەم/ کۆبوونەوە جەخت لەپابەندبوون بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە ( ٤٤ )ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە و داواش لە سەرجەم ھاووڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکات لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی تەندروستی شارەکەمان و سەلامەتیی ئازیزانیان، خۆیان بە دووربگرن لە ‌سەردان وھاتووچۆکردن و بەریەککەوتن و ھەموو جۆرە گردبوونەوە و قەرەباڵغییەک. 

دووەم/ وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ مامۆستایانی ئایینیی و ھاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، داواکارین لێیان ھەروەک چۆن لە ڕابردوودا ھاوکارمان بوونە لە پابەندبوون بە بڕیار و ڕاسپاردەکان، لە رۆژانی جەژنیش بەھەمانشێوە و بەرپرسیاریەتییەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی شارەکەمان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و تەندروستیی و لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز مەراسیمی نوێژی جەژن ئەنجامنەدەن. 

سێیەم/ ئەم شوێنانەش بەداخراوی دەمێننەوە: "مەراسیمی سەرقەبران، دانانی پرسە لە(ھۆڵ، ماڵ، لەژێرخێوەت) لەگەڕەک و شوێنە گشتییەکان، ھۆڵەکانی ئاھەنگ گێران، ھۆڵەکانی بووک گواستنەوە، یانەی شەوانە، نێرگەلەکێشان، ھۆڵ و سەنتەرەکانی لەشجوانی، ھۆڵەکانی وەرزشی، مەلەوانگە، ئاھەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (بار)، گەرماو (حەمام)، سەنتەرەکانی مەساج". 

ژووری ئۆپەراسیۆنی
 پارێزگای ھەولێر
 ٢٠٢٠.٧.٢٩

 





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad