English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نانسی پیڵۆسی: پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و کارمەندەکان دەمامک ببەستن
2020-07-30 [10:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، لەکاتی قسەکردندا بۆ ئەنجومەنەکە ڕێگە دەدرێت دەمامکەکە لاببرێت، وتیشی، پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنەکە و کارمەندەکانی دەمامک ببەستن.

پیڵۆسی باسی له‌وه‌ كرد، وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕێزگرتنیان لە تەندروستی و سەلامەتی و بەرژەوەندیی ئەنجومەنەکە و ناوچەکانی دەوروبەری، پێشبینی ئەوە دەکەین هەموو ئەندامان و کارمەندان بەم داواکارییەوە پابەند بن.

ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوە دێت ئەندامی کۆمارییەکان "لوی گۆمەرت" توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەوەش وایکرد سێ ئەندامی دیکەی هاوڕێی خۆیان کەرەنتین بکەن. گۆمەرت بەستنی دەمامکی بە توندی ڕەت دەکردەوە.

پێلۆسی ئەوەشی خستەڕوو، دەمامک لە شوێنەکانی هاتنە ژوورەوە بۆ ئەنجومەنەکە دادەندرێت تاوەکو ئەوانەی بیریان چووە لەو شوێنانە دەستیان بکەوێت.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 3841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad