English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌باره‌ی كێشه‌ی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاریی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
2020-07-30 [11:33 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دان ده‌نێت به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كێشه‌ی ئۆكسجینیان بۆ دروست بووه‌، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه‌، ئه‌و توشبوانه‌ی كۆرۆنا، كه‌ ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌هۆی كه‌میی ئۆكسجینه‌وه‌ بووبێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كه‌می و نه‌مانی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ هه‌ولێر بڵاوبوه‌وه‌ و چه‌ند توشبویه‌كی كۆرۆناش له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، د. لاوه‌ند سه‌ردار به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌م به‌یانییه‌ كه‌مێك كێشه‌ی ئۆكسجین دروست بووه‌، رۆژانه‌ش ئه‌و گرفته‌یان بۆ دروست ده‌بێت، به‌ڵام نه‌یانهێشتووه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆش بكات.
د. لاوه‌ند هۆكاری كێشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێر گه‌یشتنی ئۆكسجین دواكه‌وتووه‌، به‌ڵام دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و پرسه‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا، چونكه‌ له‌چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ولێر ئۆكسجینیان بۆ هاتووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری نه‌یشارده‌وه‌، كه‌ پێویستیی زۆریان به‌ ئۆكسجین هه‌یه‌، چونكه‌ زیاتر له‌ 230 توشبو له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ هه‌ن و هه‌موویان له‌ژێر ئۆكسجیندان، به‌و پێیه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ته‌نها حاڵه‌ته‌ ناجێگیره‌كان وه‌رده‌گرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش، زیاتر له‌ نیوه‌یان ته‌ندروستییان ناجێگیره‌ و له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانن، كه‌ ئۆكسجینی زیاتری پێویسته‌.
وتیشی، ئه‌مڕۆ 4 توشبوی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام دوپاتیكرده‌وه‌، به‌هۆی كه‌میی ئۆكسجین نه‌بووه‌.
 





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad