English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شرۆڤه‌كارێك: داهاتووی كوردی سوریا به‌مان و نەمانی ئەمریکا و ڕووسیا بەستراوە
2020-07-30 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دکتۆر ئامی هولمز، شرۆڤەکاری زانستگای هاروارد رایگه‌یاند، یەکێک لە هەڵمەتە سەرنجڕاکێشەکانی کوردانی سووریا ڕاکێشانی نەتەوەکانی دیکە بۆ ناو هێزی دەیان هەزار کەسیی سوپای سووریای دیموکرات بوو و وازهێنان لە ناسیۆنالیزمی کوردی و جەختکردن لەسەر لامەرکەزی لە سووریا و ژیانی هاوبەشی ئاشتی خوازانە لەنێوان ئتنیکە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا بوو.

دکتۆر ئامی هولمز، وتیشی، لە لێکۆڵینەوەکانمدا گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەندامانی عەرەبی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان، ڕوانگەی کوردەکانیان هەیە و کونترۆڵکردنی بەشێک لە خاکی سووریا لەلایەن تورکیاوە بە داگیرکاری وەسف دەکەن و ئەمەش بیروڕای ژمارەیه‌ک لە شرۆڤەکارانی ئەم بابەتە ڕەت دەکاتەوە.

هولمز بڕوای وایە هێشتا داهاتووی کوردی سووریا ڕوون نییە و زیاتر بەستراوە بە هەوڵی دیکەی ئەکتەرانی سووریا وەکوو حکوومەتی سووریا، تورکیا، ئەمریکا و ڕووسیا.

ئامی هولمز، بڕوای وایە تورکیا و داعش هێشتا هەڕەشەن بۆسەر کوردانی سووریا بەڵام خاڵی گرینگ لە هێرشی ساڵی 2019ی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا ئەمەیە کە تورکیا نەگەیشتە ئامانجەکەی کە لەناوبردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بوو.

مامۆستای زانستگای ئەمریکی جەختی کردەوە کە داهاتووی کوردانی سووریا تا ڕادەیێکی زۆر بەسراوە بە مانەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا و درێژەی بەرنامە و ستراتێژییەکانی ئەم دوو زلهێزە جیهانییە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad