ZNA - ههولێر
چاودێریی بۆشایی باشوری ئەوروپا یەکەم وێنەی چەند هەسارەیەکی بڵاو كردهوه كه بەدەوری ئەستێرەیەکدا دەسوڕێنەوە لەخۆر دەچێت هاوشێوەی کۆمەڵەی خۆری زەوی بەڵام لەخۆری زەوی بچووکترە.
ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وتی تلسکۆپەکە زۆر گەورەیە لەبیابانی (ئاتاکاما) لەچیلی وێنەکەی گرتووە.
توێژەرەوان ووتیان سیستەمی ئەو کۆمەڵەی خۆرە نوێیە، 300 ساڵی تیشک دوورە، تاڕادەیەک بەپێوانەی گەلەکسیەکان نزیکە. باسیان لهوهش كرد، ئەو ئەستێرەیەی بەفەرمی بە TYC 8998-760-1 ناسراوە و بەراورد بە خۆری زەوی کە بڕوایەکی زۆر هەیە 4.5 ملیار ساڵ تەمەنیەتی بچووکترە و نزیکەی 17ملێۆن ساڵە درووست بوە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Astrophysical Journal Letters بڵاوکراوەتەوە. توێژەری سەرەکی ئەلکسەندەر بۆن لە زانکۆی لیدن وتی "ئەوەی لەدۆزینەوەکەدا سەرنج ڕادەکێشێت، ئەو ئەستێرەیە کۆپیەکی بچووکی خۆری زەویە، دیمەنی ژینگەیەک نیشان دەدات تاڕادەیەک هاوشێوەی سیستەمی خۆرەی زەویە بەڵام لەقۆناغی سەرتای پەرەسەندندایە.
بۆن وتیشی، لەوانەیە سەرنجەکانی سهر ئهم كۆمهڵه خۆره نوێیه لە سەر تێگەیشتنی باشتری پەرەسەندنی کۆمەڵەی خۆری زەوی یارمەتی زاناکان بدات.
ئاماژهی بهوهدا، گرتنی وینەی ڕاستەوخۆ دەرفەتی باشتر دەرەخسێنێت بۆ زانینی زیاتر لە سەر ژیان لەدەرەوەی سیستەمی کۆمەڵەی خۆر، ئەگەر هەبێت.
ئهوهشی خستهروو، "بەچاودێری تیشکی هەسارەکانی ئەو کۆمەڵەیە دەتوانین شیکاریی بۆ کەش و هەوایان بکەین بە گەڕان بەدوای وردیلە و پێکهاتەی ئەگەری بوونی ژیان لەوێ بسەلمێنێت".
بنکەی چاودێریی بۆشایی باشوری ئەوروپا گەورەترین بنکەیە لەبەدەستهێنانی زانیاری بۆشایی، یەکێتی ئەوروپاو وڵاتی چیلی پشتیوانی دەکەن.


voa
ئەم هەواڵە 12736جار خوێندراوەتەوە |