English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەکی تەندروستی گرنگ لە جەژندا
2020-07-31 [09:59 AM]

ZNA ــ هەولێر


لە رۆژی جەژندا هەموان بۆ پیرۆزکردنی ئەم رۆژە سەردانی یەکتر دەکەن و کەسە نزیکەکان بەسەر دەکەنەوە، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی بوە بە نەریتێک هاوکات مەترسییە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دکتۆر بیلال عومەر چەند رێنماییەکی بڵاوکردوەتەوە بۆ خۆپاراستن لە رۆژانی جەژن.

یەکەم: لەکاتی ئامادەبون لە نوێژی جەژندا رێنماییە تەندروستیەکان پەیڕەو بکە،  پاراستنی دوری نێوانتان (یەک مەتر)، تەوقە و ماچ مەکە.

دوەم: بەکارهێنانی ماسک لە کاتی پێشوازی لە میوان یان لە کاتی سەردانی کردنی دۆست و ئازیزانت.

سێیەم: گەڕان و قەرەباڵخی کەمبکەرەوە، دوربکەوەرەوە لە گەڕانی بەکۆمەڵ و دورکەوەرەوە لە قەرەباڵغی سەرقەبران.

چوارەم: قوربانیکردنەکان با بەشێوەیەکی تەندروست بێت، وا باشترە لە کوشتارگە دا بێت، ئەگەر خۆشمان کردمان با دوربێت لە قەرەباڵغی و پاراستنی مەرجی تەندروستی (دەستکێش و دەمامک)، هۆکارە بۆ ئەوەی گۆشتێکی تەندروست پێشکەشی ئازیزەکانت بکەیت.

پێنجەم: دانانی کحولی %70 لە بەردەرگا، پێشکەشکردنی ماسک لەگەڵ شیرینیدا بکە نەریتێک لەم جەژنەدا.

شەشەم: پێشکەشکردنی خواردنەوەکان (شەربەت، ئاو، چا) لە پەرداخی سەفەری و راستەوخۆ فڕێدانیان پاش بەکارهێنان.

حەوتەم: خۆپاراستن لە تیشکی گەرمی هەتاو خۆدانە بەرئامێری فێنک کەرەوە راستەوخۆ.

هەشتەم: بەتەمەنەکان و نەخۆشەکان بپارێزە بە تێکەڵ نەبونیان، ئەگەر هەستت کرد نەخۆشیت با کەس سەردانت نەکات و سەردانی کەسیش مەکە.

نۆیەم: بە هۆی سەرقاڵبونی پێش جەژن کاتمان نەبوە بۆ مناڵەکانمان بۆیە خۆشەویستی ئەکەینە جەژنانە بۆ مناڵان و ئازیزانمان لەجێی پارە، چونکە پارە یەکێکە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی سارس و کۆڤید، بۆماوەی 3 کاتژمێر لە سەری دەمێنێتەوە.

دەیەم: لەکاتی سەردانی ئازیزاندا هەوڵبدە کەم بمێنەرەوە و پابەندبە بەپاراستنی دوری نێوانتان، باشترە پێشوازی کردن لە ئازیزان لە شوێنی کراوەدا بێت نەک داخراو.





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad