English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی وادەی هەڵبژاردنی پـێشوەختی ڕاگەیاند
2020-08-01 [08:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری عێراق وادەی هەڵبژاردنی پـێشوەختی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند و بەڵێنی دا بە شێویەکی ئازاد و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، رایگه‌یاند، " ئەنجومەنێکی نوێنەرانی لێبکەوێتەوە کە بتوانێت حکومەتێکی نوێ پـێکبهێنێت ویست و خواستی خەڵکی وڵاتەکە به‌دی بهێنێت."

دوێنێ هەینی مستەفا کازمی لە وتارێکیدا گوتی "ڕایدەگەیەنم 6ی مانگی شەشی ساڵی 2021 ، وادەی هەڵبژاردنی پـێشوەختی پەرلەمان دەبێت و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنە، و پاراستنی و دابینکردنی پـێداویستیـیەکانی.

وتیشی، داوا لە برایان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێز دەکەین یاسای هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار ڕەوانەبکەن تاوەکو پەسەندی بکات. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش سەربەخۆیـیەکی تەواوی هەبێت. هەڵبژاردنەکەش بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی بکرێت. بەڵێنیش دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە بە یەکسانی هەموو هێزە ڕکابەرەکان بپارێزین و گرنگیان پـێبدەین. چەکی لەدەست دەرچوو کاری تێنەکات و ساختەکاری لە خواستی خەڵکدا نەکرێت."

کازمی گوتیشی کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکرێن هەتا دەوڵەت شکۆی خۆی نەگەڕێنێتەوە.

داواشی لە عێراقیـیەکان کرد کاربکەن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکە تاوەکو وڵاتەکە لە بێسەروبەری ناکۆکیـیەکان ڕزگاربکەن.

 





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad