English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان
2020-08-01 [11:01 AM]

ZNA_ هەولێر


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان.

بەڕێزان بنه‌ماڵەی خوالێخوشبوو بەڕێز(شێخ عەزیزی شێخ بابا ڕەسوڵی توران)

زۆربه‌داخه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی (١ـی ٨ـی٢٠٢٠) هەواڵی کۆچی دوای بەڕێز (شێخ عەزیزی شێخ بابا ڕەسوڵی توران) کەسایەتی دیاری دەڤەری گەرمیان و مورشیدی تەریقەتی قادری ـمان پێگه‌یشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە، وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌‌ بەڕێزەکەتان و مریدان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایەتیتان دەکەین. 

خوالێخۆشبوو، شێخ عەزیز كه‌سایه‌تیكی كوردپه‌روه‌ر و بەڕێز و خۆشەویست و چاكه‌خواز و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز بوو، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ سنوورەکەمان به‌گشتی. 

خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.

(انا للە وانا الیە راجعون)

پارتی دیموکراتی کوردستان
    لقـ۲۲ـی گـــــەرمیان
     ١ـی ٨ـی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad