English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ
2020-08-01 [11:34 AM]

ZNA_ هەولێر



بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و كارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..
   بەبۆنەی حەڤدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەكەتان دەكەین، جێدەستی رۆژنامەكەتان لەكاروانی رۆژنامەگەریی كوردیدا دیارە، بۆیە مایەی ستایش و دەستخۆشین.

  رۆژنامەی(ئەڤرۆ) لەو تەمەنی دەرچوونیدا خاوەن تایبەتمەندیی خۆی بووە، لەو بوارەش خزمەتێكی زۆری بە لایەنی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی كردووە، هەروەها بەدەنگ كێشە و داخوازیەكانی خەڵك هاتووە لەو دەڤەرەدا و لە سەر رووپەڕی لاپەڕەكانی رۆژنامەكەدا رەنگی داوەتەوە.
خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوو هەمان رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن بەتایبەتی لەو بارودۆخە ناهەموارەی قەیرانی تەندروستی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن و پەبەند بوونیان بەرێنماییە تەندروستیەكان.
 دووبارە لەو یادەدا پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رۆژنامەی(ئەڤڕۆ) دووپات دەكەینەوە، هیواخوازین هەردەم لە پێشكەوتن دابن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad