English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی
2020-08-01 [11:35 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بەڕێزان/بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی.. 
   
بەبۆنەی (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی(تەلەفزیۆنی سلێمانی) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەكەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و لەرێی بەرنامەكانتانەوە خزمەتی زیاتر و بەرچاوتری بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن و  كوولتوریی ئەو دەڤەرە بكەن.
 ئەمڕۆ رۆڵ و كاریگەری میدیای بینراو زۆر هەستیار و گرنگە، بەتایبەتی لە هۆشیاركردنەوە و رێنماییكردنی بینەران بۆ خۆپاراستن و پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستیەكان بۆیە پێویستە و ئەركی سەرشانی هەموو لایەكە کە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە نیشتیمانیە دابین.

  خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی، لەخزمەت كێشە رەواكانمان و داواكاریی و خواستی هاووڵاتیان دابن.  
 
جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی دووپات دەكەینەوەو بە هیوای پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتر لە چالاكیی و كارەكانتان بۆ دەخوازین..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad