English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ... شه‌قامێك دوو ژن ده‌خوات
2020-08-01 [05:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ شاری گوانزۆ له‌ باكوری رۆژئاوای وڵاتی چین كامیره‌كانی چاودێری ساتی رۆچوونی شه‌قامێكیان گرت كه‌ له‌و كاته‌دا به‌ رێكه‌وت دوو ئافره‌ت له‌سه‌ر شۆسته‌ی ئه‌م شوێنه‌ به‌ رێگادا ده‌رۆیشتن هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كه‌ رۆچوون و كه‌وتنه‌ ناو چاڵه‌كه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی وتی، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی چینی روونیان كرده‌وه‌، هه‌ندێك هاوڵاتی پیاده‌ به‌خێرایی بۆ شوێنه‌كه‌ رۆیشتن كه‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی باران و قه‌تیس مانی له‌م شوێنه‌ بووه‌ هۆی بنكۆڵكردنی ئه‌م شه‌قامه‌ و له‌ ئاكامدا رۆچوونی، هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ داڕوخانی شه‌قامه‌كه‌ تا قوڵایی سێ مه‌تر كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و له‌ شیان داڕوشا و بریندار بوون.

لای خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی " Science Times"ی ئه‌مه‌ریكی وتی، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رووداوی رۆچوونی شه‌قامه‌كه‌ روویداوه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران دوێنێ هه‌ینی ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچوون و چاك بوونه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 8881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad