English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كارەبا: ئێستا دەتوانین 21 كاتژمێر کارەبا بدەینە هاوڵاتیان
2020-08-02 [09:21 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی كارەبا ئاشكرایدەكات، دوای کارپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات، بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، بەجۆرێك ئێستا نزیكەی 3500 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و وەزارەتەکە دەڵێ "ئێستا دەتوانین 21 كاتژمێر کارەبا بدەینە هاوڵاتیان".

وەزارەتی کارەبا لەراگەیێندراوێكیدا رایگەیاند: وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواوی تواناوە خراوەتەگەڕ و کارەبا بەرهەمدەهێنێت، "بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەو جۆرەش پێدانی كارەبای نیشتمانی 20 تاوەكو 21 كاژێر بەرزبووەتەوە".

رۆژی 14ی تەممووزی ئەمساڵ مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە كە لە قۆناغی یەكەمدا بە توانای بەرهەمهێنانی 150 مێگاوات كارەبا دەستیپێکردبوو.

جیاوازی ئەو وێستگەیە لەگەڵ وێستگەكانی دیكەی كارەبا ئەوەیە بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی كوردستان بە تەكنەلۆژیایەكی بەرز لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەمدەهێنرێت.

بەرهەمهێنانی نزیكەی 3500 مێگاوات كارەبا لە كاتێكدایە بەرزترین خواستی كارەبا لەم وەرزەدا دەگاتە 4800 مێگاوات کارەبا.

 

 





ئەم هەواڵە 3880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad