English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە زۆر مانەوەی باشووری كوردستان لە نێو عێراقێكی شكستخواردوو و لێكترازاو..
2020-08-02 [11:09 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


عێراق كە نمونەی دەوڵەتی شكستخواردوو بەهەموو پێوەرەكان، بەدرێژایی سەدەیەك سەقامگیری بەخۆیەیەوە نەدیوە، گرنگترینیش فاكتەری ناسەقامگیری عێراقیش بریتییە لە مانەوەی  دەوڵەتی ناوەندگەرا  بەجۆرێك كە ئەم ناوەندگەراییە بووەتە مۆتەكەی مانەوەی عێراقی یەكپارچە بەهەموو كەم و كورتیەكانیەوە، ئێستا هەندێ نمونە باس دەكەین تا ڕوون بێتەوە كە چۆن دووبارە بونیاتنانەوەی دەوڵەتی ناوەندی بووەتە گرفت لەبەردەم سەقامگیربوونی عێراق، ڕژێمی عێراق هەر لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە نەیویستووە گرفتە گەورەكەی پرسی كورد  چارەسەر بكات، بەجۆرێك كە هەر لەسەردەمی یەكەم نەخشەی داگیركاری  سایكس – پیكۆ  وە لە  1916  تا  2017  دوای  ڕیفراندۆم  ڕژێمی عێراق دووبارە گەڕایەوە بۆ خاڵی سفر لەچارەسەری بنەڕەتی كێشەی كورد كە بەنزیكەیی تێچووی ماددی كپكردنەوەی شۆڕشی كوردی خۆی لە خەرجی 250 میلیارد دۆلار دەدات، هەروەها زیانی گیانی نزیكەی  1 ملیۆن  كەس لەهەردوولا، ئەمە جگە لەوەی عێراق لەساڵی 1974  لەگەڵ شای ئێران ڕێككەوتنی جەزائیریان ئیمزاكرد، كە لەبەرامبەر كپ كردنەوەی شۆڕشی كوردی بەشێكی خاكی خۆی دابە ئێران، هەرئەوەش بوو دواتر بووە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، پاشان دەوڵەتی عێراق بە نابژیوانی نێودەوڵەتی كۆتایی بە جەنگ هێنا، بەڵام ئەم دەوڵەتە جارێكی تر پەلاماری كوەیتی دا و دووبارە جیهانی ناچاركرد بەزەبری هێز لەو وڵاتە وەدەری بنێن، گەلی كوردیش سود لەو دەرفەتە وەرگرێت حوكومەتێكی لۆكاڵی لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێ، دواتر پرۆسەی ئازادی عێراق هاتە پێشەوە، ئەو گرفتەی كە چەندین ساڵ عێراق بەدەستیەوە دەیناڵاند، دەبوایا لەو پرۆسەیەدا چارەسەر بكرایا، بەڵام دووبارە ئەمریكا پشتگیری دەوڵەتێكی ناوەنگەرایی لە عێراق كرد، بەمەش دووبارە عێراقی گەڕانەوە بۆ سەرەتای ململانێكان، دووبارە عێراق كەوتەوە ململانێی قەومی و تایفی لە دوای هێرشی داعشەوە بۆ سەر كوردستان، ئەمریكا زۆر بە پەلە كاردانەوەی نواندوو پشتیوانی كوردستانی كرد بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەكدارانی داعش و ناردنی چەك و ڕاوێژكارانی سەربازی بۆ هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی كە وەك پێشمەرگەیەك بەردەوام لەبەرەكانی جەنگ بوو بۆ بەرگری كردن لە كیانی سیاسی كوردستان و نەھێڵێت كوردستان ڕووبەڕووی نەھامەتی جەنگ و كاولكاریی ببێتەوە لەسەر دەستی گروپێكی تیرۆرستی كاردانەوەی ئەمریكا بەوشێوە خێرایە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دەگمەنە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەی نائاسای ئەنجامدا وبە بڕیاری 2017 لە 15 ی ئابی 2014 لە دژی داعش و وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا پشووی هاوینەی خۆیان كۆتایی پێهێناو لە برۆكسل كۆبونەوی نائاساییان ئەنجامدا لەسەر چۆنیەتی هاوكاری كردنی كوردستان، هانتی وەزیرانی دەرەوە وڵاتانی جیهان و پەیوەندی كردنی بەردەوامی سەرۆكانی وڵاتان بە سەرۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی یەوە نیشانی گرنگی و سەنگە و پێگەی كوردستانە لە هاوكێشە سیاسیە نێودەوڵەتییەكاندا، پێدانی چەك لە لایەنی وڵاتانی ئەمریكا و ئەوروپاوە بەبێ فلتەری حكومەتی عێراق و فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆی بەبێ گەڕانەوە بۆ بغداد ئاماژەی ئەوە دەدات كە كوردستان لەسەر ئاستی جیهانی وەك دەوڵەت مامەلەی لەگەڵدا دەكرێت ئەم لەكاتێكدابوو كە دوو مانگ تێپەڕیبوو لە دەست بەسەراگرتنی شاری موسڵی دووم گەورەشاری عێراق لەلایەن داعشەوە و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی خەلافەت تێیدا، بەلام ئەمریكا و ئەنجوەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەكێتی ئەورووپا هیچ كاردانەوەیەكیان نەبوو. سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عیراق بەفەرمی داوای لە ئەمریكا و ئەنجومەنی ئاسایش و یەكێتی ئەوروپا كردبوو ها‌وكاری بكەن لە ڕووبەڕووبوونەوی داعشدا بەڵام داواكاریەكەیان بێ وەڵام بوو. . بۆیە ئەم عێراقەی دوای سەدام خراپترین جۆری عێراقە، بەڕای من بڕیای  ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تاكە ئەلتەرناتیڤ بوو بۆ دروستكردنی دوو دەوڵەتی سەقامگیری  عێراق و كوردستان  بەوجۆرە عێراق دەبووە لانی كەم عێراقێكی عەرەبی ئیسلامی، تەنها گرفت كە دەمایەوە كێشەی  تایفی  سوننە و شیعە بوو، كە ئەویش زۆر كاریگەری نەدەبوو لەسەر دەسەڵاتداریەتی ئێستای عێراق، چونكە شیعە دەبووە زۆرینەیەكی ڕەها لە عێراقی بێ كورددا، بەڵام دووبارە هەم عێراق و هەم سیستمی نوێی جیهانی پشتیان لە ئیرادەی گەلی كورد  كرد و سێنتراڵیزمی دەوڵەت دووبارە پیرۆز كرایەوە، من بە دڵنیایی دەڵێم كە ئەم دەوڵەتە بەناو فیدراڵی و دیموكراسییەی ئێستا بەهیچ جۆرێ سەقامگیر نابێ و بەردەوام تووشی بەڵای جۆراوجۆر دەبێ، چونكە دووبارە فاكتەرە سەقامگیرەكەی خۆی كردە قوربانی یەكپارچەیی خاكەكەی .





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad