English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهان ١٨ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
2020-08-02 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه‌ به‌ كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ناسراوه‌ و له‌ شاری وهان رۆژهەڵاتی‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نی، له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی Worldometer كه‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه‌، رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان بۆ ١٨ ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ٦١٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و 688 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

كۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تا ئێستا چوار ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار و ٣١٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ لەو وڵاتە تۆمار كراوه‌.

به‌دوای ئه‌مریكاشدا به‌رازیل دێت به‌ تۆماركردنی دوو ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٨٧٦ حاڵه‌ت و به‌ تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن و ٧٥١ هه‌زار و ٩١٩ حاڵه‌تیش هیندستان له‌ ریزی سێیه‌مدا دێ.

ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یش كه‌ له‌ سه‌رووی ٢٠٠ هه‌زار حاڵه‌تیان تیادا تۆمار كراوه‌ به‌م جۆره‌ن:

رووسیا ٨٤٥ هه‌زار و ٤٤٣،

كۆماری ئه‌فریقای باشوور ٥٠٣ هه‌زار و ٢٩٠،

مه‌كسیك ٤٣٤ هه‌زار و ١٩٣،

پێرو ٤٢٢ هه‌زار و ١٨٣،

چیلی ٣٥٧ هه‌زار و ٦٥٨،

ئیسپانیا ٣٣٥ هه‌زار و ٦٠٢،

ئێران ٣٠٦ هه‌زار و ٧٥٢،

كۆڵۆمبیا ٣٠٦ هه‌زار و ١٨١،

به‌ریتانیا ٣٠٣ هه‌زار و ٩٥٢،

پاكستان، ٢٧٩ هه‌زار و ١٤٦،

سعوودیه‌ ٢٧٧ هه‌زار و ٤٧٨،

ئیتاڵیا ٢٤٧ هه‌زار و ٨٣٢،

به‌نگلادش ٢٣٩ هه‌زار و ٨٦٠،

توركیا ٢٣١ هه‌زار و ٨٦٩ و

ئه‌ڵمانیاش ٢١١ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌ت".

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌رجه‌نتین ١٩٦ هه‌زار و ٥٤٣، فه‌ڕه‌نسا ١٨٧ هه‌زار و ٩١٩، عێراق ١٢٦ هه‌زار و ٧٠٤، كه‌نه‌دا ١١٦ هه‌زار و ٥٩٩، قه‌ته‌ڕ ١١٠ هه‌زار و ٩١١ و ئێندۆنیزیا'یش ١٠٩ هه‌زار و ٩٣٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون.

تاكوو ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٦٨٨ هه‌زار و ٩٤٩ كه‌س به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ١١ ملیۆن و ٣٣٢ هه‌زار و ٨٠ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه‌ و شه‌ش ملیۆن و دوو هه‌زار و ٥٨٥ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.





ئەم هەواڵە 6148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad