English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: لەگەل وەزیری ناوخۆی عێراق لە خەتبووین بۆ چارەسەری کێشەی گوندەکانی داقوق
2020-08-02 [01:32 AM]

ZNA-هەولێر


 


ئەمڕۆ ۲ـی ئابی ۲۰۲۰ ڕێگا لەلایەن دەستهەلات کەرکوک خۆشکراوە و هاوکاربوونە بۆئەوەی عەرەبە هاوردەکان بێنەوە سنووری کەرکوک لەوێ هەولدەدن نیشتەجێ ببن.


دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەمی نوێنەرانی عێراق لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاش ئەوەی ئاگادارکرامەوە کە ڕێگا دراوە بەوەی چەند مالە عەرەبێکی هاوردە بۆ سنووری قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک بێن تاکو لەوێ نیشتەجێ ببن، ئێمە لەرێگای پەیوەندیەکانماوە بە ئەرکی خۆمان هەستاین و رێگریمان لە کارەکردوە.

   دکتۆر ناسر هەرکی:  ڕاستەخۆ پەیوەندیم بە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق کرد ئاگادارم کردوە کە کێشەیەک بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دورشت کراوە ئەوەیش ئاماددەی خۆی دەربڕی هاتەسەر هێل بۆچارەسەرکردە، هەروەها لەگەل فەریق روکن سعد حربیە لەو بارەیەوە قسەمان لەگەل کرد پێمان راگەیاندن کە ئێمە نیگەرانین نابێت رێگا بەو جۆرە کارانە بدرێت.

 


هەروەها دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەمی نوێنەرانی عێراق لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: ئەو کوردانەی دەستگیرابوون لەلایەن هێزە عێراقیەکانی ناوچەکەوە ئازادمانکردن، ئەوەمان بە هەموو لایەک راگەیاند کە ئەوەی روویداوە پێچەوانی هەموو رێکەوتنێکە و ڕێنمایەکە تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی درەوەی ئیدارەی هەرێم.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad